به‌رپرسێكی كورد له رۆژئاوای كوردستان: ده‌ستێوه‌ردانی په‌كه‌كه رێگره له به‌رده‌م یه‌كریزی كورد له رۆژئاوا
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له سوریا و هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامداوه بۆ رێككه‌وتنی له باره‌ی ئیداره‌دانی رۆژئاوای كوردستان، به‌ڵام به هۆی ده‌ست تێوه‌ردانی په‌كه‌كه له ئێستادا هه‌نگاوه‌كان سست بوونه‌ته‌وه. سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی كورد لە سووریاش ده‌ڵێت ده‌ستێوه‌ردانی په‌كه‌كه‌ش رێگره له به‌رده‌م ئه‌و یه‌كڕیزیه.
سعود مه‌لا، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی كوردی له سوریا “ئه‌نه‌كه‌سه” لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا له‌باره‌ی رێككه‌وتنی لایه‌نه‌كانی رۆژئاوای كوردستان رایگەیاند، كاری سه‌ره‌كی ئه‌وان یه‌كڕیزیه له نێوان كوردانی رۆژئاوای كوردستان و ئه‌و كۆمیته‌یه‌ی بۆ ئه‌و كارە درووستكراوه هه‌نگاوی باشی ناوه.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی كوردی له سوریا گوتیشی: دۆسیه‌ی گرتن و سه‌ربازی ناچاری و ده‌ستێوه‌ردانی په‌كه‌كه له كاروباریی رۆژئاوای كوردستان و سیستمی خوێندن رێگره له‌به‌رده‌م یه‌كڕیزی لایەنە كوردییەکان.