مەترسی زۆر خواردنی گۆشتی سور

ھەموو کەسێک ئەوە دەزانێت کە زۆر خواردنی گۆشتی سوور دەتوانێت زیانێکی زۆر بە تەندرووستی بگەیەنێت، بەڵام توێژەرانی ئەڵمانی زیانێکی کوشندەی دەدۆزنەوە.

لە توێژینەوەیەکدا کە لە زانکۆی فۆرتسبۆرگی ئەڵمانی ئەنجامدراوە بۆماوەیەکی زۆر چاودێری ١١ ھەزار خۆبەخش کراوە و دەرکەوتووە کە پەیوەندییەکی پتەو لەنێوان جەڵتەی مێشک و خواردنی رێکخراو و زۆری گۆشتی سووردا ھەیە، ھەروەھا ژمارەیەک لە بەشداربووان لەماوەی توێژینەوەکەدا تووشی جەڵتە بووبوون.

ھاوکات توێژەران بەتەواوی ھۆکاری ئەو زیانە نازانن، بەڵام پێدەچێت کە گۆشتی سوور ببێتەھۆی زیادبوونی چەوری و کۆلیسترۆڵی خراپ و ئەوەش بۆرییەکانی مێشک بگیرێنێت و ببێتەھۆی جەڵتە و زۆربەی کەسیش لەوکاتەدا مێشکی لەکاردەکەوێت و گیان لەدەست دەدات.

Back to top button