گۆڕان سوكایەتی بە یەكێتی دەكات

خواكوڕك

پاش كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی، ئەندام پەرلەمانێكی گۆڕان هێرش دەكاتە سەر پارتی و یەكێتی دەلێت ئەندامی مەكتەبی سیاسی هەیە لەناو یەكێتی شانازی دەكات كە ژمارەی نێچیرڤان بارزانی لایە.

رابوون مەعروف ئەندام پەرلەمانی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان هێرشی تووند دەكاتە سەر یەكێتی و مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەلێت، ەشێك لەسەركردەكانی یەكێتی وەفادارن لەبەرامبەر مێژوی یەكێتیدا، دەیانەوێت یەكێتی خاوەنی شوناس و دیدی خۆی بێت، ئەم بەشە قبوڵی ناكەن یەكێتی تەسلیمی پارتی بێت و ببێتە شاگردی پارتی‌و لەبەرامبەر ئەمەدا پارتی هەندێ بەرژەوەندی ئابورییان پێ بدات”.

ئەو ئەندام پەرلەمانەی گۆڕان دەشلێت ،خەڵك هەبوە لەكارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بەمنی گوتوە كاك نێچیرڤان تەلەفونی بۆكردوم و بەڵێنی پێداوم وەزارەتم بداتێ، ئەمەی وەك دەستكەوتی گەورە باس كردوە

رابون مەعروف ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی گۆڕان ئەوەشی بەكەناڵی حزبەكەی گوتووە، بەشێك لەسەركردەكانی یەكێتی شانازی بەوە دەكەن كە ژمارەی تەلەفۆنی نێچیرڤان بارزانییان لایە.

لەو بارەیەوە سەرچاوەیەك لەناوەندی بریاری یەكێتی لەبەر هەستیاری ئێستا پەیوەندی یەكێتی و گۆڕان نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت بەخواكوڕكی گووت، گۆڕان هەم لەسەر ئاستی راگەیاندن هەم لەسەر ئاستی رێكخستن و سیاسەتیشدا كار لەسەر دابەشكردنی یەكێتی بۆ دوو باڵی تر دەكات، چونكە بەهەموو پێوەرێك لەقازانجی گۆڕان و كاك نەوشێروان دایە یەكێتی پارچە پارچە ببێت و پارچەكانیشی لاواز بێت، بۆیە ئەمە كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی پێ هەزم ناكرێت.

 

Back to top button