سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ به‌غدا

پێش گه‌یشتنی ئیمانوێل ماكرۆنن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ دیداری ماكرۆن گەیشتە بەغدا .

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2ی ئه‌یلولی 2020، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ به‌غدای پایته‌خت و به‌نیازه‌ لەگەڵ هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عیراق و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا كۆببێته‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش به‌نیازه‌ سه‌ردانی به‌غدا بكات.

کۆبونەوەکەی ماكرۆن و نێچیرڤان بارزانی لەسەر داوای ئیمانوێل ماکرۆن بووە و پاشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە بەڕێوەدەچێت، چونکە لەبەر کەمیی کات ماکرۆن ناتوانێت سەردانی ھەولێر بکات و تەنیا چەند کاژێرێکیش لە بەغدا دەمێنێتەوە.

Back to top button