له 78٪ی پڕۆژەی دووسایدی کفری – کەلار تەواوکراوە
وەزارەتی ئاوەدان کردنەوە و نیشتەجێ کردن لهحكومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند: کارکردن لەسەرجەم برگەکانی پرۆژەی دووسایدکردنی رێگای کفری ــ کەلار بەردەوامە، کە یەکێکە لە پڕۆژەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێ کردن و درێژییەکەی ۲۵٫٦کم دەبێت، لە ئێستاشدا رێژەی کارکردن گەیشتووەتە 78٪ .