زانیاری لە سەر تەوەری کۆبونەوەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی عێراق

لە دوای ئەوەی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆ کی هەرێمی کوردستان و جێگرانی سەرۆکی هەرێم بە سەردانێکی فەرمی گەیشتنە بەغدا ، وەک یەکەم کۆبوونەوە لە گەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق چاوپێکەوتنی کرد .
تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەی نیوانیان کە بە ئامادەبوونی جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەرێوەچوودۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق، په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانى به‌تايبه‌تى له بوارى ئابووريدا و هه‌وڵه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى، به‌رده‌واميى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و جموجووڵه‌كانى داعش، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا تاوتوێ كران
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ، هه‌ردوولا جه‌ختيان هەماهەنگی هه‌موو پێكهاته و لايه‌نه‌كان کردەوە بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌و و تێپه‌ڕاندنى قه‌يرانه‌كان . هەروەها هه‌ردووک لا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگى هێزی پێشمه‌رگه و سوپا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و دڵنيابوون له نه‌هێشتنى داعش.
سەبارەت بە کێشە هەڵپەسێراوەکانی نیوان بەغدا و هەولێریش هەردووک بنەماکانی دەستووری عێراقیان وەک پیوەر دەستنیشان کرد و بەڵێنیان دا بە پێی دەستوور بەردەوام بن لە گفتوگۆ کردنی نیوانیان تا چارەسەری کۆتایی کێشەکان بۆ لێکتێگەیشتن
په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، پاراستنى سنووره‌كان و سه‌روه‌ريى عێراق، سه‌ردانى سه‌رۆك وه‌زيران بۆ واشنتۆن و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، سه‌ردانى سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا بۆ عێراق و ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.