ئەفغانستانیش هاتە دەنگ دژی ئێران

خواكوڕك

حاکمی ویلایەتی (هلمند حیات اللە)ی ئەفغانستان لە دیدارێكی رۆژنامەوانی دا ئێران بە پاڵپشتی تیرۆر دژی وڵاتەكەی تۆمەتبار كردوو راگەیاند، ئێران بە پاڵپشتی بزووتنەوەی تالیبان هەوڵی تێكدانی ئاسایشی ئەفغانستان دەدات، گوتی ئێران لە ولاتەكەی ئێمەشدا بەردەوام هاوكاری تیرۆرستان دەكات،

حاكمی ویلایەتی ( هلمند حیات اللە)ــی ئەفغانستان ئێران بە چەك و هاوكاری دارای یارمەتی بزووتنەوەی تالیبان دەدات دژی ئەفغانستان، دەلێت ئەو مووشەكانەی كە هێزەكانی ئەفعانستان دەكاتە ئامانج هەمووی ئێرانین، هەمووی لەلایان سوپای پاسداران رادەستی بزووتنەوەی تالیبان دەكرێت.

هەر لە دیمانەكەی دا لەگەڵ رادیۆی ئازادی لە ئەفغانستان حاكمی ویلایەتی ( هلمند حیات اللە) دەلێـت،سەرچاوە هەواڵگریەکانمان ئەوەیان سەلماندووە کە ژمارەیەک لە بەرپرسانی چەکدارانی تالیبان وبەرپرسانی حکومەتی ئێران لە شاری کرمسیر دیداریان ئەنجامداوە تایبەت بە هاوکاریکردنی چەکدارانی تالیبان بۆ لێدانی هێزە ئەمنیەکانی ئەفغانستان.

 

Back to top button