بڕیار لە سەر چۆنیەتی خوێندنی  ئەمساڵ درا و قوتابی سەرپشک دەبێت

 

لە دوای ئاگادارکردنەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لە لایەن وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بڕیاردارا لە رۆژی ١مانگی ١٠ دەرگای قوتابخانەکان بکرێتەوە بە ڵام قوتابیان خۆیان بڕیار دەدەن لە پۆلەکاندا ئامادە بن یان بیانەوێت لە رێگەی ئۆنلاینەوە بەردەوام بن .

بەشێک لە بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ خوێندی ئەمساڵ بەم شێوەی خوارەوەن

دەرگای باخچەی ساوایان و قوتابخانە و پەیمانگە حکومی و ئەھلییەکان بە داخراوی دەمێننەوە تاوەکو سەرەتای مانگی 10.

خوێندن بە هەڵبژاردن دەبێت لەنێوان ئۆنلاین و ئامادە بوون لە پۆل. واتە ھەر قوتابیەک پێی خۆش بوو دەتوانێ لە پۆل ئامادە بێت و ھەر قوتابییەکیش ترسی ھەیە و پێی خۆش نییە دەتوانێ بە ئۆنلاین وانەکانی بخوێنێت. بۆ ھەردوو دۆخەکە دەبێ قوتابخانەکان ئامادەکارییان کردبێت.

پۆلی 12ی ئامادەیی لە پۆل وانە دەخوێنن و 27-9-2020 دەستپێدەکات.

زانکۆ و پەیمانگەکان خوێندنی ئاوێتە دەبێ، واتە ھەندێ لە وانەکان لە پۆل و ھەندێکی بە ئۆنلاین.

Back to top button