هەوڵەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی بۆ دروستکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ ئەمریکا بایەخی نەماوە

 

لە لیدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گوتەبێژی کۆشکی سپی ئاشکرای دەکات ، هەوڵەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی بۆ دروستکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا لە لایەن ئەمریکاوە گرینگی پێنادرێت و هیچ بودجەیەکیشی بۆ تەرخان  ناکات وەک هاوکاری .

هەروەها گوتی : ئەمریکا لە گەڵ هاوپەیمانەکانی لە هەوڵی دروستکردنی ڤاکسینی  کۆرۆنان ، چونکە بۆیان دەرکەوتووە رێکخراوی تەندروستی جیهانی توانایی نییە  لە بەرانبەر هەڕەشەکانی پەتا جۆراوجۆرەکاندا

وەک وڵامێکیش بۆ بۆچوونی کۆشکی سپی لەمبارەوە ، لێپرسراوانی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانیش ڕایگەیاند ، ئەو بڕیارەی ئەمریکا بڕیارێکی زۆر هەڵەیە چونکە ١٧٠ دەوڵەت و وڵات لە ژێر چاوەدێری رێکخراوی تەندروستی جیهانی سەرقاڵی لێکۆڵینەوەی ڤاکسینی کۆرۆنان

Back to top button