سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عەممار ئەلحەکیم کۆبوویەوە
لە سەردانی ئەمجارەیدا بۆ بەغدا ، ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەید عەممار ئەلحەکیم سەرۆکی ڕەوتی ئەلحیکمەی نشتیمانی کۆبۆوە .
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى عێراق و پرسى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت و كێشه‌كانى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵ و گفتوگۆ و هه‌نگاوه‌كانى چاره‌سه‌ركردنیان، خرانه به‌ر باس. نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان ، پیرۆزبایى له پێكهێنه‌رانى هاوپه‌یمانی عێراقییوون كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن لە ئامانجەکانیاندا
لەم کۆبوونەوەدا بایەخ درایە ئیرادەیەکی سیاسی بەهێز بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵات و هاوكارى و كارى پێكه‌وه‌یى له‌نێوان لایه‌نه نیشتمانییه عێراقییه‌كاندا بۆ ئه‌وه‌ى پێكه‌وه به تێڕوانینێكى نوێ بۆ داهاتوو هه‌نگاو بنێن بۆ چارەسەری هەموو کێشە و ناکۆکییەکان بە تایبەت لەو قەیرانەی ئێستادا