نەمسا سیخوڕێکی سەر بە تورکیا دەداتە دادگا
کارێل نێهامێر وەزیری ناوخۆی نەمسا لە لیدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان دەستگیرکردنی سیخورێک لە وڵاتەکەی ئاشکرا دەکات کە کاری بۆ تورکیا کردووە .
کارێل لە درێژەی قسەکانیدا گوتی بەم زووانە ئەو کەسەی دانی بە سیخوڕیکردنەکەی داناوە بۆ حکومەتی تورکیا ڕەوانەی دادگا دەکرێت و هاوکاتیش هێزەکانی ئەمنی ئەو وڵاتە لە هەوڵی دەستگیرکردنی هەموو ئەو سیخوڕانەن کە حکومەتەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆگان بۆ ئەو ئەرکە ڕایسپاردوون .
هاوکات فرانتس روف بەرپرسی گشتی ئاسایشی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند ، هەندێک سەرەداوی باش لە دەستدایە کە تورکیا بەنیازە بە سیخوڕی کردن بە سەر نەمساوە لە هەوڵی کارێکی تیرۆریستی دابێت سەرەداوەکانیش لەو کاتەوە کەوتوونەتە دەستی پۆلیس کە گرووپێکی تورک و کورد لە پایتەختی ئەو وڵاتە لە دژی یەکتر ڕابوون ولە یەکتریان داوە .
لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە دەکات ئەو سیخوڕە نەمساوییە دانی بە تاوانەکەی داناوەو ڕایگەیاندووە لە کاتی گەشتکردن بۆ تورکیا ، هێزەکانی میت بە زۆر و بە پارە ڕازیان کردوون بە سەر وڵاتەکەیانەوە سیخوڕی بۆ تورکیا بکەن