سەرۆکی هەرێمی کوردستان : لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا چەندین تەوەری گرینگمان تاوتوێ کرد
نێجیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوار شەممە لە گەڵ ئیمانۆئێل ماکرۆن ، سەرۆکی فەڕەنسا کۆبۆوە.
لەمبارەوە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا دەنووسێت ، کۆبوونەوەیەکی بەرهەمدارمان لە گەڵ ماکرۆن ئەنجام دا .
کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆکی فەڕەنسا بە ئامادە بوونی، جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەلاح مستەفا، راوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەرێوە چوو . شاندی فەرەنساش جگە لە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، دوو وەزیر و باڵیۆزی فەرەنسا لە بەغدا بوون
کۆبوونەوەکە نیو کاتژمێری خایاند و چەندین پرسی گرینگ تایبەت بە هەرێمی کوردستان و بەغدا و ناوچە باسیان لە سەر کرا .
نێچیرڤان بارزانی هەروەها لە تویتەکەیدا نووسیویەتی “پێخۆشحاڵم بە بینینەوەی سەرۆک ئیمانوێل ماکرۆن. ئەمڕۆ لە بەغدا کۆبوونەوەیەکی بەرهەمدارمان هەبوو. سوپاسگوزاری پشتیوانیی بەردەوام و پەیوەندییە بەهێزەکانی فەرەنسام بۆ هەرێمی کوردستان. بە هیوایەوە چاوەڕوانی گەشەپێدان و بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانمانین لەگەڵ فەرەنسا”.
بە پێی ڕاگەیاندراوی نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری فەرەنسا، کۆبوونەوەیەکی گشتگیری لایەنە عێراقییەکان بە بەشداریی هەر سێ سەرۆکایەتییەکە عێراق و سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ماکرۆن بەڕێوەدەچێت.