سەرۆکی هەرێمی کوردستان : رۆڵی ئەرێنی نەتەوە یەکگرتووەکان  دەتوانێت یارمەتیدەری هەولێر و بەغدا بێت بۆ چارەسەری کێشەکان

 

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ردوولا پرۆسه‌ و دۆخى سياسي عێراق و هه‌رێمى كوردستانيان تاوتوێكرد و تيشكيان خسته‌ سه‌ر په‌يوه‌ندييه‌كان و گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا و لێكگه‌يشتنى ئه‌و دواييه‌ى هه‌ردوولا له‌سه‌ر بابه‌تى بودجه‌ و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان‌.‌

 

دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە:

هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ به‌غدا، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2/9/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ خاتوو جينين پلاسخارت، نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتی نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ردوولا پرۆسه‌ و دۆخى سياسى عێراق و هه‌رێمى كوردستانيان تاوتوێ كرد و تيشكيان خسته‌ سه‌ر په‌يوه‌ندييه‌كان و گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا و لێكگه‌يشتنى ئه‌و دواييه‌ى هه‌ردوولا له‌سه‌ر بابه‌تى بودجه‌ و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان‌.‌

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، ئاماژه‌ى به‌ ڕۆڵى تيمى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق كرد كه‌ ده‌توانێت يارمه‌تيده‌رى هه‌ولێر و به‌غدا بێت بۆ هاندانى گفتوگۆيه‌كى جدديى نێوانيان له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى بنچينه‌يى و يه‌كجاريى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، هه‌روه‌ها تيشكى خسته‌ سه‌ر ڕاپۆرتى نوێنه‌رى سكرتێرى گشتيى يووئێن له‌ عێراق كه‌ سه‌باره‌ت به‌ گرنگيى جێبه‌جێكردنى ده‌ستوور و سيستمى فيدراڵى، پێشكه‌ش به‌ ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى كرد.

دوايين پێشهاته‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا و چۆنيه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى، هه‌ڵبژاردنى داهاتووى عێراق و ياساى هه‌ڵبژاردن و دۆخى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ كه‌مپه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

Back to top button