وه‌زیری پیشه‌سازی به‌و نزیكانه رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا واژۆ ده‌كرێـت
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا نزیك بوونه‌وه له رێككه‌وتن و چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوانیان، وه‌زیری پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه له چه‌ند رۆژی داهاتوو به‌رهه‌می دانوستانه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌بینین و ئه‌نجامه‌كه‌ی دڵخۆشكه‌ر ده‌بێت.
كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندوه: “ھەر لە سەرەتای دەستبەكاربوونی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، ئامادەیی خۆمان نیشان داوە بەرامبەر بە حكوومەتی فیدڕاڵ بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و ئەنجامدانی رێككەوتن لە نێوان ھەردوو حكوومەت، تا ئێستاش قۆناغی زۆر باشمان بڕیوە و بڕیارە رێككەوتنی كۆتایی واژۆ بكرێت”.
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی گوتیشی: “بڕیارە شاندی باڵای دانوستانی ھەرێمی كوردستان بگەڕێتەوە بەغدا بۆ تەواوكردنی رێككەوتنەكە و ئەنجامی كۆتایی دانوستانەكان لەسەر ئەو پرسانەی پێشتر لەسەری رێككەوتوون”.
موسلیم ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: “پێشبینی دەكەم دانوستانی نێوانمان دڵخۆشكەر بێت، چونكە پێش چەند رۆژێك مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق، لە ئەمەریكا بە نوێنەرانی ھەرێمی كوردستانی راگەیاندبوو، دەیەوێ كێشەكان چارەسەر بكرێن و بگەنە رێككەوتنی كۆتایی”.