سعودیه رێگا به هه‌موو گه‌شته ئاسمانیه‌كانی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل ده‌دات
دوای ئه‌وه‌ی ئیسرائیل و ئیمارات په‌یوه‌ندیه‌كانیان ئاسایی كرده‌وه‌و یه‌كه‌مین گه‌شتی ئاسمانی له وڵاتی ئیسرائیله‌وه به‌ره‌و ئیمارات ئه‌نجامدرا، ئه‌مڕۆ
حكومه‌تی سعودیه به فه‌رمی رایگه‌یاند، رێگه به تێپه‌ڕبوونی هه‌موو فڕۆكه‌یه‌ك ده‌ده‌ن كه به‌ره‌و ئیمارات بچێت.
ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی سعودی رایگه‌یاندووه كه رێگه به هه‌موو گه‌شتێك ده‌درێت كه به‌سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌یان دابێت ئه‌م راگه‌یێندراوه داوی ئه‌وه دێت كه فڕۆكه‌یه‌كی ئیسرائیلی به‌سه‌ر ئاسمانی سعودیه گه‌یشته ئیمارات.
رۆژی دووشه‌ممه یه‌كه‌م گه‌شتی ئاسمانی له نێوان ئیسرائیل و ئیمارتدا ئه‌نجامدرا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی مانگی رابردوو ئه‌و دوو وڵاته پهیوندییهكانیان ئاسایی كرده‌وه.