جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا تا 25 مانگ مۆڵه‌ت به‌ توركیا ده‌درێت له‌ رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست بكشێته‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوو چه‌ند جارێك وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا هۆشداریان داوه‌ته‌ توركیا له‌ باره‌ی ده‌ست درێژیه‌كانی بۆسه‌ر یاسا نێوده‌وله‌تیه‌كان به‌تایبه‌ت له‌ رئاوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپاش رایگەیاندووه‌ کە تورکیا ناتوانێت یەکێتی ئەوروپا دەستەمۆ بکات.
مارگریتیس کیناس، جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا لە دیمانەیەکی تەلەڤزیۆنی لەگەڵ میدیای یۆنانی رایگەیاند : “هیج لایەنێک ناتوانێت یەکێتیی ئەوروپا بە هەڕەشە و قیڕاندن دەستەمۆ بکات یان بترسێنێت. ئێمە بیر لە رێگەیەک دەکەینەوە کە دوایین دەرفەت بە تورکیا بدەین. ئەگەر پێش 25ی ئەم مانگە کەوتینە دۆخێکی لەو شێوەیە، ئەوا دۆخەکە لەبار دەبێت بۆ سەپاندنی سزا. لەم کاتەدا، کۆمەڵێک سزا لەسەر مێزی گفتوگۆن.”
هه‌روه‌ها جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا راشیگه‌یاندووه‌  “ئەو سزایانەی کە زیاتر لە هەموو شتێک زیان بە تورکیا دەگەیێنێت ئەوانە دەبن کە پێشوەخت ئاشکرا نەکراون، ئەوانە بریتین لە کۆمەڵێک سزا کە دواتر بڕیاریان لەسەر دەدرێت و جێبەجێدەکرێن.”
Back to top button