برینداربوونی ئەبوبەكر بەغدادی ئەم جارەیان حەتمیە و داعشیش ھیچ پاساوێكی بۆ ئەو ھەواڵە نیە

خواكوڕك

دوای ئەوەی رۆژنانەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاوی كردەوە كە گەورە سەركردەی رێكخراوی تیرۆرستی داعش بریندار بووە، داعش هیچ هەواڵێكی لەسەر بەدرۆخستنەوەی هەواڵی بریندار بوونی ئەبوبكر بەغدادی نەبوو، رۆژنامەكەش ئاماژە بەوە دەكات، ئەبوبەكر بەغدادی لە ئەنجامی بومبەبارانی چڕی فڕۆكەكانی ھاوپەیمانان رۆژی ٢٠١٧/١/٢٣ لە باكوری شاری موسڵ بە سەختی بریندار بووە ، ئەو بارەگا نھێنیەی كە سەركردایەتی چالاكیە سەربازییەكانی داعشی دەكرد بە تەواوەتی خاپوور كراوە ئەم گۆڕانكاریانەش ھاوكاتە لەگەڵ ئەو پاداشتەی كە ھاوپەیمانان دەیدەن بەو سەرچاوانەی زانیاری تەواویان تێدایە لە مەڕ جوڵە و شوینی كاركردنی ئەبوبەكر بەغدادی.

رۆژنامەكە ئاماژە بەوە دەكات، بۆ هاندانی خەڵکی  و زانیارییدان لەسەر شانە و چالاکییەکانی داعش، حکومەتی عێراق چەندین هێڵی خێرای کردۆتەوە (195، 130 و 181)، وتیشی کە “شەپۆلێکی بەهێز”ی زانیاریی لە مەدەنییەکانەوە بە هێزە ئەمنییەکان گەیشتووە.

 

هەر لە راپۆرتەكەدا هاتووە،جەنگێکی کراوە لەگەڵ داعش دەستی پێكردوە بە ھاوكاری خەڵك و دەزگا ھەواڵگرییەكان ، هەموو خەڵك و دەوڵەتیش لە دۆخی ئامادەباشی باڵادان، پێکەوە وەستاون بۆ تێکشکاندنی ئەندامانی گروپەکە و لەناو بردنی كەسی یەكەمی ئەو رێكخراوە و ھاوكات كەسی دووەمیش كە بۆتە ئامانج.

‎پسپۆڕیكی بواری ھەواڵگری وەلی ناسڕ  لە زانكۆی “Johns Hopkins Université جۆن ھۆپكنس”دەلێت : دیاریکردنی پاداشتێكی دارایی گەورە بۆ گرتنی بەغدادی دەرفەتێكی گەورەتر دەخاتە نێو ئەو متمانە لاوازبووەی لەنێوان بەغدادی و ئەندامانی گروپەکەیدا دروستبووە. ناسر وەلیگوتیشی پاداشته‌كه‌ دەبێتە “فاکتەرێکی نوێ بۆ قوڵکردنەوەی ململانێی ناوخۆیی بۆ گروپەکە و راکێشانی سەرنجی ئەندامانی گروپەکە” کە بیر لە هەڵگەڕانەوە لە بەغدادی دەکەنەوە، بەتایبەت کەسە هەرە نزیکەکانی، ئەو گوتیشی “هەموو ئەندامانی باڵای سەرکردایەتی گروپەکە ناسراون بە به‌ته‌ماحیان و حەزیان بۆ پارە و تاڵانكاری له‌ كاتی جەنگ هەیە”.
‎هەروەها ناسر وەلی گوتیشی سەرکردەی “دەوڵەتی خیلافەی ئیسلامی لە عێراق و شام” (داعش) ئەبوبەکر بەغدادی کۆنترۆڵی گروپەکەی لەدەستدەدات، کە لە گێژاوی دابەشبوونی ناوخۆییدایە و لە هێرشە ئاسمانییەکاندا سەرکردە هەرە دیارەکانی لەدەستداوە، گروپەکە لە عێراق زیانی گەورەی بەرکەوتووە و زۆرێك لە سیخوڕە مەیدانی و کەسە هەرە نزیکەکانی بەغدادی کوژراون.
بە لاوازبوونی داعش و دەرپەرادنی لە بنکەکانی پێشووی، دۆخێکی پەلەكوتێ و نائومێدی لەنێو چەکدارانی گروپەکەدا دروستبووە، پێكھاتەی ئۆرگانی گروپەکە و سەرکردایەتیه‌كه‌شی لاوازکردووە، ‎لەهەمانکاتدا، ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی كه‌ ته‌رخانكراوه‌ وه‌ك پاداشت بۆ گرتنی به‌غدادی به‌ زیندوویی یان مردوویی زیادیکردووە، خەڵکی ناوچەکەش، پشتبەستوو بە سەرکەوتنەکانی ئەو ھێزە عێراقیانەی كە پێكھاتەی تێكەڵی ھەیە ، دژی گروپەکە هەڵدەگەڕێنەوە، زانیاری لەسەر شوێن و پێگەیان بە هێزە رزگارکەرەکان دەڵێن و دەیانبەنە سەر حەشارگەکانیان ئەم گۆڕنكاریانە پێشكەوتنێكی زۆر گرنگە ئاماژەیەكی زۆر روونە بۆ داھاتووی ھێزە رزگاركەرەكان و خەڵكی ناوچەكە .

Back to top button