پۆمپیۆ ئه‌گه‌ر خامه‌نه‌یی راست ده‌كات با ته‌نها جارێك كوشتن و سه‌ركوتكردنی موسلمانان له‌ لایه‌ن وڵاتی چین ئیدانه‌ بكات

دوای ئه‌وه‌ی عه‌لی خامه‌نه‌یی رێبه‌ری باڵایی ئیسلامی ئێران ره‌خنه‌ی له‌ ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل گرت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وه‌ڵامی خامه‌نه‌یی دایه‌وه‌ و رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر خامه‌نه‌یی خه‌می موسلمانانیه‌تی چاوه‌ڕێین كوشتار و سه‌ركوتی مسوڵمانانی چین ئیدانه‌ بكات.

مایك پۆمپیۆ  وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه‌، رۆڵه‌كانی ئیبراهیم واته‌ مسوڵمان و مه‌سیحی و جوله‌كه‌ دڵخۆشن به‌ ئاشتی، به‌ڵام خامنه‌یی خوازیاری شه‌ڕ و توندوتیژیه‌.

هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا راشیگه‌یاندووه‌  پێویسته‌ جیهان به‌رامبه‌ر به‌ شه‌ڕانگێزی و توندوتیژی خوازی خامنه‌یی بوه‌ستێته‌وه‌.

پۆمپیۆ ئاماژه‌ی به‌ سه‌ركوت و پێشێلكاریه‌كانی به‌رامبه‌ر مسوڵمانی چین كردووه‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌وه‌ و رایگه‌یاند، چاوه‌ڕێن خامنه‌یی كرده‌وه‌كانی ده‌وڵه‌تی چین به‌رامبه‌ر به‌ مسوڵمان ئیدانه‌ بكات.

Back to top button