كاروانێكی هێزهكانی هاوپهیمانان له پارێزگای ئهنبار كرایه ئامانج
دوای ئهویه له ماوهی رابردوو چهند جارێك هێزهكانی هاوپهیمانی نێودهوڵهتی له ناوهڕاست و باشوری عێراق كراونهته ئامانج ئێوارهی ئهمڕۆ جارێكی دیكه بۆمبێك به كاروانێكی سهربازی سەر بە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی كردە ئامانج لە پارێزگای ئەنبار.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەر بە حكومەتی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە رایگهیاندووه: “بۆمبیێكی چێنراو لە سەر رێگای خێرای نێودەوڵەتی لە پارێزگای بابل تەقییەوە دوای دەربازبوونی كاروانی یەكێك لە كۆمپانیایەكانی، كە گرێبەستی لەگەڵ ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتی ھەیە”.
گوتیشی: “تەقینەوەكە زیانی بە ئۆتۆمبێلێكی مەدەنی لە جۆری ھینۆ گەیاندووە، كە بە مەودایەكی دوور لە دوای كاروانەكەوە دەڕۆیشت و به هۆیهوه كهسێك بریندار بوو