میدیاكانی یه‌كێتی: لاهور جه‌نگی و ئیمانوێل ماكرۆن كۆبوونه‌وه‌ خواكوڕك راستی رووداوه‌كه‌ ئاشكرا ده‌كات

دوای ئه‌وی ئه‌مڕۆ ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆك فه‌ره‌نسا سه‌ردانی به‌غدای كرد و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك كۆماری عێراق و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه‌ میدیاكانی یه‌كێتی رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ماكرۆن له‌گه‌ڵ لاهور ده‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیش كۆبووه‌ته‌وه‌.

به‌ پێی به‌دوا داچوونه‌كانی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك لاهور جه‌نگی له‌ هۆڵی پێشوازی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق له‌ ریزی ژماره‌یه‌ك راوێژكاری سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق دانیشتووه‌ به‌شداری هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نه‌كردووه‌. سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئاماده‌بوونی لاهور جه‌نگی پرۆتۆكۆلی نه‌بووه‌ به‌لكو ته‌نها له‌ ژووری پێشوازی دانیشتووه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ گوتیشی ئاماده‌بوونی لاهور جه‌نگی له‌گه‌ڵ شاندی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار پرسیاری زۆر له‌ سه‌ر سه‌رۆك كۆمار دروست ده‌كات، ئایا لاهور به‌ چ سیفاتێك له‌ ده‌سته‌ی پێشوزای سه‌رۆك كۆمار داندراوه‌، بۆیه‌ ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ له‌ به‌رهه‌م ساڵح بكرێت، چونكه‌ پۆسته‌كه‌ی بۆ كاروباری حزبی به‌كار ده‌هێنێت

Back to top button