شه‌پۆلی دووه‌می كۆرۆنا گه‌یشته‌ توركیا

دوای ئه‌وه‌ی له‌ دوو هه‌فته‌ی رابردوو ژماره‌ی تووشبووان و گیان له‌ ده‌ستدان به‌ هۆی كۆرۆنا له‌ توركیا به‌ خێرای هه‌ڵكشا وه‌زیری ته‌ندورستی ئه‌و وڵاته‌ رایده‌گه‌یێنێت كه‌ وڵاته‌كه‌یان رووبه‌ڕووی شه‌پۆڵی دووه‌می كۆرۆنا بوونه‌ته‌وه‌و ئه‌مه‌ش به‌ هۆی گوێنه‌دانی هاووڵاتیانه‌ به‌ رێنماییه‌ ته‌ندورستیه‌كان.

فه‌خره‌دین كۆجه‌، وه‌زیری ته‌ندروستیی له‌ میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تیمێكی ته‌ندروستی توركیا رایگه‌یاند،  ئه‌نقه‌ری پایته‌خت، خێراترین به‌رزبونه‌وه‌ی له‌ ژماره‌ی توشبوان به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ به‌خۆوه‌ بینیوه‌ و 29 هه‌زار و 865 كارمه‌ندی ته‌ندوستی توشی نه‌خۆشییه‌كه‌ بون و 52یان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا راشیگه‌یاندووه‌  هاوڵاتیان پابه‌ند نین و له‌ زه‌ماوه‌ندی هاوسه‌رگیری و كۆبونه‌وه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا خۆیان ناپارێزن و ئاگاداری ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ زۆر به‌ خێرایی بڵاوده‌بێته‌وه‌.

هه‌روه‌هات راشیگه‌یاندووه‌ له‌ 24 كاتژمێری رابردودا له‌ توركیا هه‌زار و 590 توشبوی نوێی كۆرۆنا له‌ توركیا تۆمار كراوه‌ و 45 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ژماره‌ی قوربانیانی ڤایرۆسه‌كه‌ی بۆ شه‌ش هه‌زار و 462 كه‌س زیادكردوه‌،ئه‌مه‌ش ده‌ری ده‌خات كه‌ توركیا له‌به‌رده‌م شه‌پۆڵی دووه‌می كۆرۆنایه‌ .
Back to top button