وەزیری بازرگانی : لەبارهی دانوستانەکانى نێوان هەرێم و بەغدا ههواڵی دڵخۆشکەری راگهیاند
وەزیرى بازرگانى هەرێم رایدەگەیەنێت؛ نزیكەی ساڵێكە ھەرێمی كوردستان و بەغدا لە دانوستاندان بۆ ئەنجامدانی رێككەوتن لە رۆژانی داھاتودا بەرھەمی دانوستانەكان دڵخۆشكەر دەبن و ئەنجامی دەبێت.
كەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی حكومەتی ھەرێمی كوردستان راگەیاند: ھەر لە سەرەتای دەستبەكاربونی كابینەی نوێی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، ئامادەیی خۆمان نیشان داوە بەرامبەر بە حكومەتی فیدڕاڵ بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و ئەنجامدانی رێككەوتن لە نێوان ھەردو حكومەت، تا ئێستاش قۆناغی زۆر باشمان بڕیوە و بڕیارە رێككەوتنی كۆتایی واژۆ بكرێت.
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی وتیشی: بڕیارە شاندی باڵای دانوستانی ھەرێمی كوردستان بگەڕێتەوە بەغدا بۆ تەواوكردنی رێككەوتنەكە و ئەنجامی كۆتایی دانوستانەكان لەسەر ئەو پرسانەی پێشتر لەسەری رێككەوتون.
موسلیم، لەو لێدوانەیدا کە بە ماڵپەڕى فەرمى پارتى راگەیاندوە باسى لەوەشکردوە، پێشبینى دەکات نێوانیان دڵخۆشکەر بێت، چونكە پێش چەند رۆژێك مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق، لە ئەمەریكا بە نوێنەرانی ھەرێمی كوردستانی راگەیاندبو، دەیەوێ كێشەكان چارەسەر بكرێن و بگەنە رێككەوتنی كۆتایی.