بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێمی كوردستان دەستبەكار بوو
بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ، بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێمی كوردستان دەستبەكار بوو و وەزیری ناوخۆی گوتی، كەسێك توانای بەرپرسیاریەتی زیاتری هەبێت، ئەركی گەورەتری پێ دەدرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممه 3ـی ئەیلوول، بە ئامادەبوونی ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، لیوا تاریق ئەحمەد وەك بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێمی كوردستان دەستبەكار بوو.
لە لێدوانێكی وەزیری ناوخۆ گوتی، پێویستە ئەو كەسانەی دەمێكە لە پۆستەكانیان ماونەتەوە، لە شوێنەكانیان گۆڕانكاری بكرێت و كەسانی تر بهێنرێنە پێشەوە.
باسی لەوەش كرد، كەسانێك كە توانای لە ئەستۆگرتنی ئەركیان هەیە، دەبێت ئەركی زیاتریان پێ بسپێرێت. ئەو كەسانەی ناشتوانن ئەركەكان بەباشی ڕاپەڕێنن، دەبێت كەسانی تر لە شوێنیان دابنرێت تا كاروباری هاووڵاتییان بە باشی بەڕێوە بچێت.