مەسرور بارزانی: پرسی سەربەخۆیی فاکتەری یەکریزی و تەبایی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمە
خواكوڕك
لەمیانی سەردانێكی بۆ مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی و ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی مەسرور بارزانی و سەڵاحەدین بەهادین كۆبوونەوە، لەكۆبوونەوكەدا باس لە دوا ڕەوشی هەرێم و ناوچەکە و ئەگەرەکانی دوای شەری تیرۆریستانی داعش تاوتوێ کرا ، هەروەها پرسی سەربەخۆیی کوردستان وەک ویستی هاوبەشی گشت لایەنەکان و فاکتەری یەکڕیزیی سەرجەم لایەنە سیاسیەکانی هەرێم و نەخشەرێگای ئەم پرسە لە لایەن مەسرور بارزانییەوە خرایە ڕوو و گفتوگۆی لە سەر کرا. پەیوەست بەم بابەتەوە جەخت لە سەر گرنگیی هاوهەڵویستی و تەبایی لایەنە سیاسییەکانی هەریمی کوردستان کرایەوە، تاکو هەرێم بە یەکڕیزی و هێزی زیاترەوە ڕووبەرووی هەر ئەگەر و پێشهاتێک ببێتەوە.لەم میانەدا ئاماژە بە دوا بانگەشەی سەرۆک بارزانی بۆ چارەسەری پرسە سیاسییە ناوخۆییەکان کرا و جەخت لە سەر گرتنەبەری گیانی لە خۆبوردەیی و هەست کردن بە بەرپرسیاریەتی مێژوویی کرایەوە لە پێناو لابردنی کۆسپ و تەگەرەکان و گەیشتن بە چارەسەرێک، کە بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتیانی کوردستان تیایدا لە سەرووی هەموو پرسێک بێت.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ 25ی 1ی 2017 مەسرور بارزانی ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی لەمیانی سەردانێكی بۆ مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی بە یاوەری کاکەمین نەجار ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و ئەحمەد کانی بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییە نیشتمانییەکانی پارتی ، لە گەل سەڵاحەددین بەهائەددین ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کۆبوونەوە.لەم دیدارەدا هەر دوولا کۆک بوون لە سەر ئەوەی لایەنە سیاسیەکانی هەرێم بە یەکهەڵوێستی و بە شاندی هاوبەش بەشداریی لە گفتوگانی نێوان هەرێم و بەغدا بکەن، تاکو بە دیالۆگ و شێوازێکی ئاشتیانە چارەنووسی پەیوەندیی داهاتووی نێوان هەرێم و بەغدا یەکلا بکرێتەوە.