دایك و باوكێك منداڵەكانیان زیندانی دەكەن

 

لە بڕیارێكی بێ وێنەدا لەو کاتەوەی قەیرانی کۆرونا دەستی پێکردووە ، دادگایەک لە وڵاتی سوید فەرمانی دا کە سێ منداڵ لە ژێر دەستی دایک و باوکیان بسەندرێتەوە پاش ئەوەی نزیکەی چوار مانگ لە ناو ماڵەکەی خۆیان لە سوید زیندانی كرابوون لە ترسی ئەوەی کە توشی ئەو ڤایرۆسە نەبن.

لە کاتی دادگاییکردنەکەدا، پارێزەرانی ئەو منداڵانە، کە لە نێوان 10 بۆ 17 ساڵاندان، وتیان، کە لە نێوان مانگی ئازار و تەموزدا لە ناو ماڵەکەدا بەند کراون، ڕێگرییان لێ کردوون بە هەموو شێوەیەکی پێکەوە ماڵەکە جێبێڵن

ئەوەشی خستەڕوو، کە دایک و باوکی منداڵەکان دەرگای خانووەکەیان بە بزمار داخستووە بۆ ئەوەی ڕێگرییان لێ بکات لە چونە دەرەوە، هەر یەکەیان بە جیا لە ژوورەکەی خۆی قفڵ کردووە بۆ ئەوەی ڕێگرییان لێ بکەن تەنانەت تێکەڵ بە یەکتریش بن

Back to top button