توركیا نه‌وتی كه‌ركوك راده‌گرێت

خواكوڕك

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ حكومه‌تی توركیا یه‌ك لایه‌نه‌ هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوكی بۆ یه‌نده‌ری جه‌یهان راگرت و حكومه‌تی خۆجێیی شاره‌كه‌ش كاریگه‌ریه‌كانی به‌سه‌ر داهاتی شاره‌كه‌ ئاشكرا ده‌كات.

له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوو بۆ دووه‌م جار حكومه‌تی توركیا هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك بۆ به‌نده‌ری جیهان راده‌گرێت و كۆمپانیای نه‌وتی باكوریش هۆكاره‌كه‌ی بۆ روودانی كێشه‌ی ته‌كنیكی له‌لایه‌ن توركیاوه‌ گه‌ڕاندۆته‌وه‌.

حكومه‌تی خۆجێی شاره‌كه‌ش ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وت پاره‌ی پترۆدۆلار وه‌رده‌گرێت، راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئه‌و شاره‌ كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر پاره‌ی په‌ترۆدۆلار، ئه‌مه‌ش وه‌ستانی چه‌ندین پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌.

Back to top button