رێواز فایەق : عەبدولستارمەجید چەواشەکارە
لە روونکردنەوەیەکی ماڵپەڕی فەرمی پەرلەمانی کوردستاندا هاتووە ، عەبدولستار مەجید سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە ڕێگای ڕاگەیاندن و میدیاکانەوە چەواشەکاری کردووە و گوتوویەتی سەرۆکی پەرلەمان داوای لێكردووه سهبارهت به لێبڕینی ٢١%ى مووچهی فهرمانبهران، بهڵگه بهێنێتهوه.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە كە ڕێواز فایەق بە نووسراوی فەرمی وەڵامی یاداشتێكی عبدولستارمەجیدی داوەتەوە و جگە لەوە “تەنانەت بە تەلەفۆنیش لەگەڵ عەبدولستار مەجید قسەی نەكردووە، چونکە شێوازی كاری ئێمە فەرمییە و بە نووسراوە”. هەروەها نووسراوەكە پاڵپشت بووە بە ماددەكانی ٦٨، ٦٩ و بڕگەی یەكەمی ماددە ٧٠ و بڕگەی چوارەم و پێنجەمی ماددە ٧٤ی پەیڕەوی ناوخۆ بووە.
هەروەها سەرۆکی پەرلەمان وەک خۆی گوتوویەتی پابەندی یاسایەوە لە پێناو ڕەزامەندی هیچکەس یاداشتێكی بێناوەڕۆکی یاسایی ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران ناکات چونکە دواتر دەگەرێتە و وا لێکدەدرێتەوە کە سەرۆکی پەرلەمان دەقەکان ناخوێنێتەوە و ئاگاداری دەقەکانی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان نییە .
لە کۆتاییشدا داوا لە عەبدولستار مەجید کراوە کەس تاوانبار نەکات و دەست لە چەواشەکاری هەڵگرێت و هەردواوایەکی هەیە بە پێی چوارچێوەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان ئامادەی بکات