ئێران داوا لە هەرێمی کوردستان دەکات ئاڵوگۆری زیندانییەکان دەستپێبکەنەوە

 

بریکاری وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی  هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات پرۆسەی ئاڵ و گۆڕی زیندانییەکان لە نیوان ئێران و هەرێمی کوردستاندا وەستاوەو ئێران داوای دەستپێکردنەوەی کردووە .

لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان زەکیا سەید ساڵح، بریکاری وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایدەگەیەنێت “شاندێکی کۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتیی کرد و یەکێک لە داواکارییەکانیان دەستپێکردنەوەی ئاڵوگۆڕی زیندانییان بوو لە نێوان ھەردوو وڵاتی ئیران و ھەرێمی کوردستان، کە پڕۆسەکە ڕاگیراوە و ئێمەش وەک وەزارەت بەڵێنی ئەوەمان دا بەپێی ڕێکارە یاساییەکان ئاڵوگۆڕی زیندانییان بکرێت

زەکیا هەروەها گوتووشیەتی ، ئاڵ و گۆڕی زیندانییەکان لە میوان ئێران و هەرێم و بەغدا سالانێکە بەردەوامە و بە پێی یاسا ڕێکارەکان گیراونەتەبەر و هەرێمی کوردستانیش بۆ دەستپێکردنەوەی ئاڵ و گۆڕی زیندانییەکان بڕیاری خۆی دەدات

Back to top button