زیاتر لە 4هەزار و 500 حاڵەتی نوێی تووشبوون  بە کۆرۆنا لە عێراق تۆمار کرا

 

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە راگەیاندراوێکدا کە تایبەتە بە ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردوو  ئاشكرای دەكات ، 4755 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و هاوکاتیش 3 هەزار و 552  كەسیش چاكبوونەتەوە و .

ئەوە لە کاتێکدایە هەر لەو ئامارەدا ئاماژەی پێداروە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو 74  حاڵەتی نوێی مردنیش بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە .

23029 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 4755 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون

Back to top button