ڕاگەیاندراوێک لە گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەبارەی دەوامی فەرمانبەران
ڕاگەیاندراوێک لە گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
– پێویستە گشت فەرمانبەرانی حکومەت پابەندبن بە دەوامیی فەرمی لە یەکشەممەوە تا پێنجشەممە لە کاتژمێر (٨:٠٠)بەیانی تا (٣:٠٠) دوای نیوەڕۆ. لە کاتی دەوامیشدا پابەندبن بە گشت رێنمایی و رێكاره ته‌ندروستییه‌كانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.
به له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و له پێناو باشتر خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان و راپەڕاندنی كاره‌كانیان له داموده‌زگاكانی حكومه‌ت و گەیاندنی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان و ئاماژە بە ھەردوو بریاری ژمارە (١)ی ئەنجومەنی وەزیران لە ١٥/ ٧/ ٢٠١٩ و بڕیاری (٥٢) لە ٥/ ٥/ ٢٠٢٠.
جەخت دەکەینەوە لە سەر پابەندبوونی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی بە خزمەتی گشتی ڕاسپێردراون و گشت کارمەندانی حکومەت لە وەزیر و سەرۆک دەستەکان و خاوەن وەزیفە باڵاکان و ئەوانەی ئەو پلەشیان هەیە و کارمەندانی ڕاژەی شارستانی و هێزە چەکدارەکان وهێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە گشت وەزارەت و دەستە و دامەزراوەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، ئەرکەکانی سەر شانیان جێبەجێ بکەن و پابەندبن بە دەوامی فەرميی وەزارەت و دامەزراوەکانیان، لەدەستثێکی دەوامی فەرمی لە ڕۆژانی یەکشەمەوە تا کۆتایی دەوام لە ڕۆژانی پێنجشەمە، لە کاتژمێر (٨:٠٠)بەیانی تا (٣:٠٠) دوای نیوەڕۆ.
هەروەها پێویسته له كاتی ده‌وامدا، فه‌رمانبه‌ران پابەندبن بە گشت رێنمایی و رێكاره ته‌ندروستییه‌كانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.
د. جوتیار عادل
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
٢٠٢٠/٩/٣