په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ پڕۆژه یاسای ئه‌رك و مافی نهخۆشكرد
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتنی دووه‌می ئاسای خولی به‌هاره خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ پڕۆژه یاسای ئه‌رك و مافی نهخۆشكرد و تا ئێستا مادەکانی یەکەم تا شەشەمی پێشنیازەیاسای ماف و ئەرکی نەخۆش خوێندنەوەی دووەمیان بۆکرا، له‌و باریه‌وه په‌رله‌مان راگه‌ێندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
بەپێی راگەیەنراوەکە، مه‌به‌ست له‌ده‌رچوواندنی ئه‌و پێشنیازه‌یاسایه پاراستنی مافی نه‌خۆش و دیاریكردنی ئه‌ركه‌كانی و له‌پێناو فه‌راهه‌مكردنی پێویستییه ته‌ندروستییه‌كانی جه‌سته‌و عه‌قڵ و ده‌روونی تاك و كۆی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان و كاراكردنی رۆلی حكومه‌ت و دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كان له‌چاودێریكردن و گه‌شه‌پێدانی گیانی به‌رپرسیاریه‌تی كه به‌شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ره‌وتی سه‌رده‌م و پێشكه‌وتنی زانستی و پزیشكیی هاوچه‌رخدا بگونجێت.
دەقی راگەیەنراوەکە:
سه‌عات 10ی به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه 3/9/2020، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.رێواز فایق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منی نبی قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (2)ی ئاسایی خولی پایزه له‌ساڵی دووه‌می خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.
به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه له‌یه‌ك خاڵ پێكهاتبوو كه‌ئه‌ویش بریتی بوو له‌خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای (ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش له‌هه‌رێمی كوردستان) به‌پێی حوكمی ماده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
سه‌ره‌تا د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ناوی خوا‌و گه‌لی كوردستانه‌وه دانیشتنه‌كه‌ی كرده‌وه، پاشان له‌لایه‌ن منی نبی قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌و پوخته‌ی دانیشتنی پێشووی په‌رله‌مان و ناوی ئاماده‌نه‌بووانی دانیشتنی پێشوو و كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كان به‌مۆڵه‌ت و بێ مۆڵه‌تی خوێندرایه‌وه.
به‌ر له‌ده‌ستكردن به‌به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه به‌پێی خاڵی په‌یڕه‌وی له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه چه‌ندین سه‌رنج و تێبینی و پرسیار سه‌باره‌ت به‌بابه‌تی ناردنی پرسیار بۆ وه‌زاره‌ته‌كان و وه‌ڵامی وه‌زاره‌ته‌كان بۆ ئه‌و پرسیارانه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و ره‌وشی ته‌ندروستی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌شارۆچكه‌ی زاخۆ خرانه‌ڕوو.
پاشان به‌پێی تاكه خاڵی به‌رنامه‌ی كار، سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوای له‌لیژنه‌ی ته‌ندروستی و لیژنه‌ی كاروباری یاسایی كرد بێنه شوێنی مه‌به‌ست بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌سڵی پێشنیازه‌یاسای (ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش له‌هه‌رێمی كوردستان)و راپۆرتی لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند له‌باره‌یه‌وه.
دوای خوێندنه‌وه‌ی ده‌قی ئه‌سڵی پێشنیازه‌یاساكه، به‌پێی خاڵی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان، سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌جیا پێشنیازی ئه‌وه‌ی خسته ده‌نگدانه‌وه كه‌ده‌قی ڕاپۆرتی لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند نه‌خوێندرێته‌وه‌و بكرێته بنه‌ماش بۆ گفتۆگۆكردنی پێشنیازهیاساكهو هه‌ردوو پێشنیازهكهش به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سند كران.
به‌مجۆره راپۆرتی لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند كه‌له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاروباری یاساییه‌وه راستاندنی بۆ كرابوو، ناوونیشان و ماده‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌می پێشنیازه‌یاساكه كه‌تایبه‌ت بوون به‌پێناسه‌و ئامانجه‌كان و مافه‌كانی نه‌خۆش، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ڕاپۆرتی لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نددا هاتبوو، به‌جیا خوێندرانه‌وه‌و له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیشه‌وه چه‌ندین سه‌رنج و تێبینی و پێشنیاز له‌سه‌ر راپۆرته‌كه خرانه‌ڕوو به‌مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زیاتری پێشنیازهیاساكهو دواتریش له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندو لیژنه‌ی كاروباری یاساییه‌وه روونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌سه‌ر سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌خرایه‌ڕوو.
به‌مجۆره هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كهسهرۆكایهتیی به‌شی كۆتایی دانیشتنه‌كه‌ی كرد، پشوویه‌كی كورتی راگهیاندو دواتر سه‌عات 3ی پاشنیوه‌ڕۆ به‌شی دووه‌می دانیشتنه‌كه به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.رێواز فایق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منی نبی قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان، ده‌ستیپێكرده‌وه‌و ماده‌ی چواره‌م و پێنجه‌م و شه‌شه‌می پێشنیازه‌یاساكه وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ڕاپۆرتی لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نددا هاتبوو كه‌بریتی بوون له‌مافه‌كانی نه‌خۆش، به‌جیا له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌وه خوێندرانه‌وه‌و له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیشه‌وه سه‌رنج و تێبینی و پێشنیاز له‌سه‌ر راپۆرته‌كه خرانه‌ڕوو و دواتریش له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندو لیژنه‌ی كاروباری یاساییه‌وه روونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌سه‌ر سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌خرایه‌ڕوو.
سه‌باره‌ت به‌ماده‌ی حه‌فته‌می پێشنیازهیاساكهش كه‌تایبه‌ت بوو به‌له‌باربردنی كۆرپه‌له له‌لایه‌ن ئافره‌تی دووگیان له‌كاتی نه‌خۆشیدا، له‌به‌ر هه‌ستیاریی بابه‌ته‌كه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه پێشنیازكرا كه بۆ گفتوگۆكردنی ئه‌و ماده‌یه په‌خشی راسته‌وخۆ رابگیرێت بۆئه‌وه‌ی ئه‌ندامان بتوانن به‌شێوه‌یه‌كی ئازادانه‌تر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته هه‌ستیاره قسه بكه‌ن، ئه‌و پێشنیازه‌ش له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكراو دوای گفتوگۆكردنی ماده‌كه به‌چڕوپڕی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه له‌سه‌رجه‌م رووه‌كانییه‌وه (ئاینی و مرۆیی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه)، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ پێدانی ده‌رفه‌تی زیاتر به‌لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌سانی پسپۆڕ لهوبوارهو مامۆستایانی ئاینی كۆتایی به‌دانیشتنه‌كه كۆتایی به‌دانیشتنه‌كه هێنا.
پێًویسته بووترێ مه‌به‌ست له‌ده‌رچوواندنی ئه‌و پێشنیازه‌یاسایه پاراستنی مافی نه‌خۆش و دیاریكردنی ئه‌ركه‌كانی و له‌پێناو فه‌راهه‌مكردنی پێویستییه ته‌ندروستییه‌كانی جه‌سته‌و عه‌قڵ و ده‌روونی تاك و كۆی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان و كاراكردنی رۆلی حكومه‌ت و دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كان له‌چاودێریكردن و گه‌شه‌پێدانی گیانی به‌رپرسیاریه‌تی كه‌به‌شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ره‌وتی سه‌رده‌م و پێشكه‌وتنی زانیتی و پزیشكیی هاوچه‌رخدا بگونجێت.