وه‌زیری ئه‌وقاف و كارووباری ئاینی مامۆستایانی ئاینی هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك رۆژانی یه‌كشه‌ممه‌ ده‌توانن داواكاریه‌كانیان بگه‌یێننه‌ وه‌زیر

به‌ مه‌به‌ستی له‌ نزیكه‌وه‌ گوێ گرتن له‌ داواكاریه‌كانی مامۆستایانی ئاینی له‌ سه‌رتاسه‌ری كوردستان وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كارووباری ئاینی بڕیایدا كاتێك تایبه‌ت بكات بۆ دیداره‌كانی وه‌زیر له‌گه‌ڵ مامۆستایانی ئاینی به‌پێی بڕیاره‌كه‌ وه‌زیری ئه‌وقاف هەفتانە 90 خولەک ته‌رخانده‌كات بۆ بینینی مامۆستایان.

 به‌پێی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی هه‌رێم، سه‌ره‌ڕای پێشوازیكردنی رۆژانه‌ی وه‌زیری ئه‌وقاف له‌ مامۆستایانی ئاینی و هاوڵاتیان له‌دیوانی وه‌زاره‌ت، بڕیاردراوه‌ هه‌موو رۆژانی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ كاتژمێر 10:00 تا 11:30ی پێشنیوه‌ڕۆ تایبه‌ت بكرێت بۆ پێشوازیكردن و گوێگرتن له‌راو پێشنیازی مامۆستایانی ئاینی.
له‌ نوسراوه‌كه‌دا هاتووه‌، بۆ رێكخستنی پێشوازی له‌ مامۆستایان ده‌توانن راسته‌وخۆ له‌ نوسینگه‌ی وه‌زیری ئه‌وقاف په‌یوه‌ندی به‌ ژماره‌ مۆبایلی 07502207008ه‌وه‌ بكه‌ن.

Back to top button