وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ئه‌و قوتابی و قوتابخانه‌یه‌مان دۆزیه‌وه‌ كه‌ ره‌حله‌كانی قوتابخانه‌ به‌ پێله‌قه‌ ده‌شكێندران و رێككاری یاساییان له‌ دژ ده‌گیرێته‌ به‌ر

دوای ئه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو بووه‌وه‌ كه‌ سێ قوتابی ره‌حله‌كانی قوتابخانه‌یه‌ك ده‌شكێنن وه‌زاره‌تی په‌ره‌وه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌و له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌ ناوی قوتابخانه‌كه‌ و ناوی قوتابیان ده‌ستنیشانكراوه‌ رێككاری یاساییان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌ به‌ر.
لە روونکردنەوەکەی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە، سێ قوتابی لە قوتابخانەیەک رەحلەکانی ناو پۆلێکی خوێندن دەشکێنن کە موڵکی گشتییە، “ڤیدیۆی ئەو رەفتارە نەشیاوەیان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردووەتەوە. بە هەموولایەکی رادەگەیێنین کە پاش بەدواداچوون ناوی قوتابخانەکە و ناوی ئەو قوتابیانە دەستنیشانکراون”.
د. ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێری راسپاردووە کە “رێکاری یاسایی و کارگێڕیی پێویست لەو بارەیەوە بگیرێتەبەر”.
Back to top button