دوو رۆژ به‌ر له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ڤاكسینی كۆرۆنا به‌سه‌ر هاوڵاتیانی ئه‌مریكی دابه‌ش ده‌كرێت
له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی واده‌ی سازدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كه كێبڕكێی توند كه‌وتۆته نێوان هه‌ریه‌كه له جۆ باید كاندیدی دیموكراته‌كان و دۆناڵد تره‌مپ كاندیدی كۆماریه‌كان، به تایبه‌ت له كاتێكدا كه جیهان و ئه‌مریكا به ده‌ست ڤایرۆسی كۆرۆناوه ده‌ناڵێنن، ته‌نانه‌ت دۆزینه‌وه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌ك نیشانه‌ی سه‌ركه‌وتنی تره‌مپ بۆ خولی داهاتووی سه‌رۆكایه‌تی ده‌بیندرێت، بۆیه حكومه‌تی ئێستا رایگه‌یاندووه كه دوو رۆژ به‌ر له سازدانی هه‌ڵبژاردن ڤاكسینی كۆرۆنا ئاماده ده‌بێت.
رۆبەرت رێدفیڵد بەڕێوەبەری سەنتەری خۆپاراستن و بەرەنگاربونەوەی نەخۆشییەكان لە ئەمریكا نوسراوی بۆ ویلایەتەكانی وڵاتەكەی كردووە، داوایلێكردوون سەنتەرەكانی دابەشكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا لە تەواوی ویلایەتەكان ئامادەبن و تەواوی رێكارەكان بگرنەبەر.
بەپێی نوسراوەكەی بەرپرسە تەندروستییەكەی ئەمریكا، لە رۆژی 1-11 ڤاكسینی دژی كۆرۆنا لەو وڵاتە بەردەست دەبێت و دابەشدەكرێت، واتا دوو رۆژ پێش هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی ئەمریكا.
ئەو ڤاكسینەی بڕیارە ئامادەبێت، لەلایەن كۆمپانیای مۆدێرنا-وە بەرهەمهێنراوە و لە ئێستادا لە قۆناغی سێیەمی تاقیكردنەوەكاندایە، پێشتر كۆمپانیاكە رایگەیاندبوو، نرخی ڤاكسینەكە لەنێوان 32-37 دۆلار دەبێت.