دوو مەرجەكەی هێرۆ ئیبراهیم بۆ نەوشێروان مستەفا چیە

خواكوڕك

پاش كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی هێرۆ ئیبراهیم دوو بژاردەی خستۆتە بەردەم گۆڕان، لەوەی ئەگەر نەیەنە پێشەوە، ئەوە یەكێتی لە كۆبوونەوەی دووەمی لەگەڵ پارتی دا رێك دەكەون.

بەگوێرەی زانیاری بڵاوكراوەكان، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد پەیوەندی بەگۆڕانەوە كردووە دوو بژاردەی خستۆتە بەردەم گۆڕان لەیەكەم بژاردەی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدا هاتووە، بزووتنەوەی گۆڕان لەگەڵ یەکێتی، لەسەر ئەجێندایەکی ھاوبەش رێک بکەون بۆ چارەسەری بارودۆخەکە، بە مەرجێک ئەو ئەجێندایە بە شێوازێک بێت کە پارتی قبوڵی بکات بژاردەی دووەمی هێرۆخان ئەوە بووە، ئەگەر گۆڕان ئەوە ‌قبوڵ نەکات، نەشبێتە رێگر لەوەی کە پارتی و یەکێتی پێکەوە بارودۆخەکە چارەسەر بکەن و رێک بکەون.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكان یەكێتی لەپاش كۆبوونەوەی لەگەڵ پارتی هۆشداری داوەتە گۆڕان بەوە ئەگەر نەرمی نەنوێنێت بۆ چارەسەر كردنی كێشەكانی هەرێمی كوردستان ئەوە یەكێتی ناچار دەبێت، كە بارودۆخی كوردستان لەگەڵ پارتی بە دوولایانە چارەسەر بكات، چونكە لەكۆبوونەوە نێوان یەكێتی و پارتی دا پارتی لاری نەبووە لەوەی گۆڕان بەشداری چارەسەر كردنی كێشەكانی ناو هەرێمی كوردستان بكات بەمەرجێك هیچ مەرجێگی قورس لەلایان گۆڕانەوە قبوڵ ناكات.

هەر بەگوێرەی زانیاری بڵاوكراوەكان  نەوشیروان مستەفا سەرکردەکانی  بزووتنەوەکەی سەرپشک کردووە و ئاگاداری کردوون کە ئەم بریارە زۆر قورسە و ئەو نایەوێت خۆی بیدات و داوای لێ کردون ئەوان سەبارەت بەم مەسەلەیە بریاڕ بدەن.

سەرچاوەكان باس لەوەش دەكەن لە کۆبوونەوەیەکی چەند رۆژی رابردووی نێوان پاڤێڵ تاڵەبانی و بەرھەم ساڵح، بەرھەم سالح بە باڤێڵ تاڵەبانیی گوتووە کە دۆستانی نیودەولەتی ھۆشدارییان داوەتێ کە گۆڕان کار لەسەر پەکخستننی گفتوگۆکان دەکات و دەیەوێت گۆزەکە لەسەری یەکێتی-دا بشکێنێت، بەو ھۆیەوە پێشنیازی بۆ کوڕەکەی تاڵەبانی کردووە کە بە ھەر شێوەیەک بێت قەناعەت بە دایکی بکات کە پێویستە یەکێتی لەگەڵ پارتی رێک بکەوێت و دۆخی کوردستان ئارام بیتەوە و بەرەو چارەسەری قەیران و کێشەکان ھەنگاو بھاون.
سەرچاوەكان كۆبوونەوەی نهێنی نێوان یەكێتی و گۆڕان ئاشكرا دەكەن كە لەپاش كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی دا كراوەو تێدا باس لەوە دەكەن، یەکێتی راشکاوانە ئەوەی بە گۆڕان گوتووە: ”ئەگەر گۆڕان بریاری خۆی نەدات، ئەوە یەکێتی لەگەڵ پارتیدا رێک دەکەوێت، دواتریش رێگا بە گۆڕان نادات نائارامی لە زۆنی سەوز دروست بکات، یاخود خەڵکی لە دژی ئەو رێککەوتنە ھان بدات، لەو دۆخەدا ئەوانیش بێدەنگ نابن و قسەی خۆیان دەبێت“.

 

Back to top button