شوان زراری: له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بهڵێنیدا پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران خه‌رج بكات
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدای كرد و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پرسی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا و ناردنی پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران ته‌وه‌ره‌كانی گفتوگۆبوون، پهرلهمانتارێكش ئاشكرای ده‌كات كه به‌ر له سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێم نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم كردووه له باره‌ی پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران.
شوان زراری ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان و جێگری سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری پەرلەمانی کوردستان رایگه‌یاندووه ڕۆژێك پێش سەردانی بەرێز کاك نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا نامەیەکمان ئاراستەی بەرێزیان کرد، داوامان کرد بابەتی پارەی جوتیاران بخرێتە بەرنامەی کاری سەردانەکەیان لەگەڵ بەرپرسیانی باڵای عێراق باسی تەواوی وردەکاریەکان بکرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی راشیگه‌یاندووه كه سوپاس بۆ خوا و هەوڵ و هیممەتی بەڕێز سەرۆکی هەرێم کەمێك پێش ئێستا نوسینگەی بەرێزیان پەیوەندییان پێوە کردین ئەوەیان پێ ڕاگەیاندین، کە بەرێز نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ مستەفا کازمی باسی پارەی جوتیاران لە ساڵەکانی ٢٠١٤ – ٢٠١٥ – ٢٠١٦ کردووە سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڵێنی داوە لەماوەیەکی نزیک چارەسەری تەواوی پارەی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بکرێت.٢٠٢٠