ئێران پڕۆژه‌یه‌كی نوێ له‌رێگه‌ی مالكیه‌وه ئاراسته‌ی شیعه‌كان ده‌كات
خواكوڕك
دوێنێ شه‌و کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی نێوان سه‌ركرده‌كانی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نووری مالیکی له به‌غدا به‌ڕێوه‌چووه و تیایدا مالكی داوای كردووه پێویسته هه‌موویان په‌به‌ندبن به به‌رنامه‌ی حزبه‌كه‌یانه‌وه.
له ئێستادا حیدر عبادی ره‌وتێكی تایبه‌ت به‌خۆی له‌نێو حزبه‌كه دیاری كردووه و چه‌ند جارێكیش هه‌ڕه‌شه‌ی هاتنه ده‌ره‌وه‌ی له حزبه‌كه كردووه ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی باڵای حزبه‌كه به‌رده‌وام پشگیری له نوری مالكی سه‌رۆكی حزبه‌كه بكه‌ن.
به‌پێی زانیاریه‌كان دوای سه‌ردانه‌كه‌ی مالكی بۆ ئێران له رۆژه‌كانی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ و بینینی گه‌وره به‌پرسانی ئه‌و وڵاته و ئه‌نجامدانی دیدار له‌گه‌ڵ خامنه‌یی، هۆكارێك بووه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه و ئێرانیش به گرنگیه‌وه چاودێری ده‌ره‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كات.
له‌لایه‌كیتر سه‌رچاوه‌یه‌ك له مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانه‌وه رایگه‌یاندووه، مەرجەعیەتی باڵاش لە نەجەفەوە لەسەر هێڵ دەبن لەبارەی ئەو کۆبوونەوەیە و ده‌یانه‌وێت هۆكار و ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه و ئاره‌زووه‌كانی مالكی بۆ داهاتوو ده‌ستنیشان بكه‌ن.
جموجۆڵه‌كانی ئێستای مالكی هاوكاته له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق و ئێرانیش به جددی پاڵپشتی ده‌كات، به‌ڵام به‌ره‌ی دژایه‌تی مالكی رۆژ دوای رۆژ فراوانتر ده‌بێت و هه‌ر یه‌كه له عه‌بادی و مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای شیعه دژی گرتنه‌ده‌ستی ویلایه‌تی سێیه‌من له‌لایه‌ن مالكی.