موعجیزەیەك لەهەناردا هەیە کە پێت نەزانیووە
گۆڤاری “ئیلی”ـی ئەڵمانی بڵاویكردووەتەوە، كە هەنار خاوەنی تایبەتمەندییەكی زۆر دەگمەنە، چونكە لە یەككاتدا سوودبەخشە بۆ لایەنی جەستەیی و زەینی مرۆڤ بە شێوەیەكی یەكسان، بەوەی لەلایەك دژی شێرپەنجە و نەخۆشییەكانی دڵ دەجەنگێت، لەولاشەوە یارمەتیدەرە بۆ بەهێزكردن و چالاككردنی بیرگە.
لێرەدا تیشك دەخەینە سەر چەند سوودێكی زۆر گرنگی هەنار و كاریگەرییەكانی لە پاراستنی مرۆڤ لە نەخۆشییەكان:
كانگای ڤیتامینەكان/ خواردنی ١٧٥ گڕام لە هەنار یارمەتیدەرە بۆ دابینكردنی نزیكەی ٣٠%ـی پێویستی ڕۆژانەی مرۆڤ بە ڤیتامین G، هەروەها نزیكەی ٣٦%ـی پێویستی جەستەی مرۆڤ بە ڤیتامین K دەستەبەر دەكات، بێجگە لەوەی هەنار دەوڵەمەندە بە ترشی فۆلیك و پۆتاسیۆم.
دژەئۆكسیدەكان/ ماددەی “بۆنیكالاگین”، كە بە شێوەیەكی تایبەت لە شەربەتی هەناردا هەیە، بە دژەئۆكسیدە بەهێزەكان دەژمێردرێت، كە سێ ئەوەندە زیاتر دژەئۆكسیدی تێدایە بە بەراورد بەوەی لەناو چای سەوزدا هەیە (بە نموونە).
دژەهەوكردنەكان/ هەنار تایبەتمەندی كاریگەری دژەهەوكردنەكانی تێدایە، بە تایبەت لە كۆئەندامی هەرسكردن، توێژینەوەكانیش دەریانخستووە كە خواردنی ٢٥٠ میلیلیتر لە شەربەتی هەنار لە ڕۆژێكدا و بۆ ماوەی سێ مانگ، نیشانەكانی هەوكردن لە جەستە بە ڕێژەی سێیەك كەمدەكاتەوە.