له‌سه‌ر داوای دادگا بارتۆمیۆ ده‌ستگیر ده‌كرێت
له‌سه‌ر داوای دادگا ئه‌گه‌ر هه‌یه بارتۆمیۆ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر بكرێت.
رۆژنامه‌ی ئێل مۆندۆی ئیسپانی ئاشكرایكردووه، به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵیكردن جۆسێپ ماریۆ بارتۆمیۆ هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌سگیركردنی له‌سه‌ره و دادگا له‌گه‌ڵ پۆلیس له لێكۆڵینه‌وه‌دایه و به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی دارایی ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه فه‌رمی ده‌ستگیركردن بۆ بارتۆمیۆ ده‌ربچێت.
گه‌رچی رۆژنامه ئیسپانییه‌كه هیچ زانیارییه‌كی له‌باره‌ی گه‌نده‌ڵییه‌كه‌ی بارتۆمیۆ بڵاو نه‌كردبێته‌وه، به‌ڵام پێشتر جێگری سه‌رۆكی پێشووی بارسێلۆنا دوای ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پێنج ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی دیكه‌ی یانه‌كه‌یان رایگه‌یاند گه‌نده‌ڵی له یانه‌كه كراوه و زیاتر له دوو ملیۆن یۆرۆ له یانه‌كه‌یان دیار نییه.