ئەنکەرە.. كۆبوونه‌وه‌ی نێوان نێچیرڤان بارزانی و مه‌ولود چاوش ئۆغڵو ده‌ستیپێكرد

كۆبوونه‌وه‌كانی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ توركیا ده‌ستیپێكرد و یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌شی له‌ ئه‌نقه‌ره‌ له‌گه‌ڵ مه‌ولود چاوش ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیایه‌.

ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی بڵاویكرده‌وه‌: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ دەگاتە توركیا و كاتژمێر 9:30 و بۆ نانی بەیانی لەگەڵ مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا دەبێت.

بەگوێرەی هەواڵی ئەو ئاژانسەی توركیا، سه‌رۆكی هه‌رێم هەر ئەمڕۆ لە كاتژمێر دوو لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان كۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لە بارەی رەوشی ناوچەكە و پەیوەندیەكانی نێوانیان دەكەن.

لە سەردانەكەیدا نێچیرڤان بارزانی هەریەكە لە فەوزی هەریری سەرۆكی دیوانی سەركایەتی هەرێمی كوردستان و سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان، كەریم شنگالی بەڕێوەبەری ئۆفیسی سەرۆكی هەرێم و فەلاح مستەفا راوێژكاری باڵای سەرۆكی هەرێمی لەگەڵدایە.

ئەوەش دوای كۆبونەوەی رۆژی چوار شەممەی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دێت لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆك كۆماری فەرەنسا لە شاری بەغدا.

Back to top button