یۆنان:توركیا پێشێلی یاسای كردووە

 

گیریاکۆس میتسوتەکس سەرۆک وەزیرانی یۆنان ڕۆژی هەینی گوتی تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاری نایاسایی ئەنجام دەدات کە ئەمەش تەحەدایە و پێویستی بە وەڵامدانەوەیەکی نێودەوڵەتی هەیە .

ئەو کاربەدەستەی یۆنان لە تویتەکەیدا لە ئەکاونتی فەرمی خۆی لە تویتەر ئاماژەی بەوە کردووە کە وڵاتەکەی ڕووبەڕووی دەستدرێژی و کردەوەکانی تورکیا دەبێتەوە کە بەرەنگاری پەیماننامەی نەتەوە یەكگرتوەكان دەبێتەوە

لە لای خۆییەوە نیکۆس ئەناستازیادیس سەرۆکی قوبرس ڕۆژی هەینی ئیدانەی ئەو ” دەستدرێژیەی ” تورکیای کرد و داوای کرد کە قسە لەسەر ئەو ناکۆکیانە بکات کە لەسەر سنوورەکانی دەریایی و مافی گەڕان بە دوای غازدا هەیە ، هۆشداریدا لەوەی کە بەرزبوونەوەی بارگرژی لە دەریای ناوەڕاست هەڕەشەی ناسەقامگیربوونی تەواوی ناوچەکە دەکات .

Back to top button