ڕووسیا:نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە

 

وەزارەتی وزەی ڕووسیا ڕۆژی هەینی گوتی نرخی نەوت لە ساڵی داهاتوودا ناجێگیر دەبێت و نرخی بەرمیلێک نەوت دەتوانێت بگاتە 65 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک .

ئەلیکساندەر نۆڤاک وەزیری وزەی ڕووسیا ڕۆژی هەینی گوتی دەکرێت داواکاریی نەوتی جیهانی 9 بۆ 10 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرکەوێ بەهۆی کاریگەریی نەرێنی ئەو ڤایرۆسە کۆرۆنا نوێیەی کە دەبێتە هۆی پەتای کۆڤید – 19 .

لە کۆنفڕانسێکی ئۆنلایندا وەزیری ڕووسیا ئەوەشی خستەڕوو کە دەکرێت نرخی نەوت لە ساڵی داهاتوودا بۆ دەوروبەری 65 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرز بێتەوە

Back to top button