به‌حره‌ین ئیتر فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل ده‌توانن ئاسمانی وڵاته‌كه‌مان به‌كاربهێنن

دوای ئه‌وه‌ی سعودیه‌ رایگه‌یاند كه‌ كایه‌یی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به‌ رووی گه‌شته‌ ئاسمانیه‌كانی هه‌موو وڵاتێكدا كراوه‌یه‌ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی سعودیه‌ دوای ئه‌وه‌ها كه‌ ئیمارات و ئیسرائیل په‌یوه‌ندیه‌كانیان ئاسای كرده‌وه‌و یه‌كه‌مین گه‌شتی ئاسمانیان بۆ ئه‌و وڵاته‌ ده‌ست پێكرد، دوای سعودیه‌، بەحرەینیش بڕیارێكی هاوشێوەیدا.
ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی بەحرەین رایگەیاند، رێگە بەسەرجەم ئەو گەشتانە دەدەن كە بەرەو ئیمارات دەچن، ئەمەش بەواتای ئەوەدێت كە كایەی ئاسمانی بەحرەین بۆ ئەو فڕۆكانە كراوەیە كە لە نێوان ئیسرائیل و ئیماراتدا گەشت دەكەن.

هەرچەندە سعودیە ناوی ئیسرائیلی نەهێنابوو، بەڵام دەرچوونی فەرمانكە دوای ئەنجامدانی یەكەم گەشتی نێوان تەلئەڤیڤ و ئەبوزەبی و گشتگیربوونی ناوەرۆكەكەی خوێندنەوەی ئەوەی بۆكرا كە مەبەست لە فەرمانەكە فڕۆكەكانی ئیسرائیل بێت، بەو هۆیەشەوە بنیامین ناتانیاهوو سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئەو هەڵوێستەی ریازی بەرز نرخاند.

دوای ئەوەی لە مانگی ئابی ئەمساڵدا ئیسرائیل و ئیمارات پەیوەندیەكانیان ئاسایی كردەوە، هەفتەی رابردوو یەكەم گەشتی راستەوخۆی ئاسمانی لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا ئەنجامدرا.

Back to top button