جێگری سه‌رۆك كۆماری ئێران: ئه‌مریكا ناهێلێت یه‌ك دڵۆپ نه‌وت بفرۆشین ئه‌مه‌ش دۆخی ئێرانی زۆر خراپ كردووه
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا سزاكانی سه‌ر ئێرانی گه‌ڕانده‌وه و ته‌نانه‌ت سزای هه‌موو ئه‌و كه‌س و كۆمپانیایانه‌ی دا كه هاوكاری پێشكه‌ش به ئێران ده‌كه‌ن یان مامه‌ڵه‌ی بازرگانی ده‌كه‌ن، جێگری سەرۆك كۆماری ئێرانیش رایگەیاند، قورسترین گەمارۆ بەسەر وڵاتەكەیدا سەپێنراوە، بەجۆرێك كە ناهێڵن تەنانەت یەك دڵۆپ نەوتیش بفرۆشن.
محەمەد باقر نەوبەخت جێگری سەرۆك كۆماری ئێران و سەرۆكی دەزگای پلاندانان و بودجەیە له چاوپێكیه‌وتنێكی میدیایی رایگەیاندووه ، قورسترین قۆناغی گەمارۆكان نەوت بەرامبەر بە خۆراك بووە، بەڵام ئێستا لە دۆخێكدان كە دوژمنانیان تەنانەت بۆ كڕینی خۆراك و دەرمانیش ناهێڵن یەك دڵۆپ نەوت بفرۆشن.
هه‌روه‌ها جێگری سەرۆك كۆماری ئێران باسی لەوەشكرد، ئەگەر نەوتیش بفرۆشن رێگە نادرێت پارەكەی بگوازنەوە بۆ ئێران. كه ئه‌مه یه‌كێكه له گرفته گه‌وره‌كانی به‌رده‌م حكومه‌تی ئێرا