ڕێگەیەکی سادە و سیحری بۆ رزگاربوون لە ژانەسەر

لە یەكێک لە لێكۆڵینەوەكانی “دامەزراوەی چارەسەری بۆنكردن و چێژكردن لە شیكاگۆ“، كاتێک هەندێک كەسی تووشبوو بە ژانەسەر لە كاتی بۆنكردن بە ڕێگەی بۆڕییەكانی تاقیكردنەوە، كە بۆنی سێوی سەوزیان لەخۆگرتبوو، هەستیان کرد ئازارەکانیان بەرەو چاکبوونەوە دەچێت.

توێژینەوەكان دەڵێن، لەوانەیە ئەو كارە لە ئەنجامی ڕۆڵبینینی بۆنی سێوی سەوز بووبێت وەک هۆكارێک بۆ سەرنجڕاكێشان، یان پێدەچێت بۆنی سێوی سەوز توانای بەهێز و كردەیی هەبێت لەسەر كەمكردنەوەی گرژبوونی ماسوولكەكانی سەر و مل، كە ئەوەش دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئازاری ژانەسەر.

هەروەها لێكۆڵینەوەكانی پێشووش دەریانخستووە، كە بۆنی سێوی سەوز توانای بەهێز و كردەیی هەیە لەسەر كەمكردنەوەی نیگەرانی و شڵەژانی دەروونی مرۆڤ.

Back to top button