دواین ئاماری توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا

ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە ماوەی هەفتەیەکدا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەتەوە، کۆی ژمارەی توشبووان گەیشتووەتە، (26 ملیۆن و 795 هەزار) کەس.

بەگوێرەی دوایین ئامار ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، 26 ملیۆن و 795 هەزار و 963 کەسە، لەو ژمارەیەش 18 ملیۆن و 907 هەزار و 692 کەس چاکبونەتەوە و 878 هەزار و 963 کەسیش گیانیانلەدەستداوە.

لەسەر ئاستی جیهان ژمارەی توشبوان لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەخێرایی بەرزدەبێتەوە، بەجۆرێک کۆی توشبوان گەیشتوەتە شەش ملیۆن و 389 هەزار و 57 توشبو.

لە ئێران لەگەڵ بەردەوامی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە، رۆژانە ژمارەی ئەو کەسانەی چاکدەبنەوە بەرەو زیادبون دەچێت، بە جۆرێک لە کۆی 382 هەزار و 772 توشبو، 330 هەزار و 308 کەس چاکبونەتەوە و ژمارەی ئەو کەسانەش بەهۆی کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە گەیشتوەتە 22 هەزار و 44 کەس.

Back to top button