لە سەر داوای کازمی شاندێکی هەرێمی کوردستان سبەی دەچێتە بەغدا

 

بە پێی ئەو انیاریانەی دەستی دەزگای میدیایی خواکوڕک کەوتووە سبەی یەکشەممە 6/9/2020 شاندێکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکەن .

سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیران لەمبارەوە بە خواکوڕکی ڕاگەیاندوە بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەمجارەی نێوان شاندی هەرێم و بەغدا پرسی نەوت و ڕیککەوتن لە سەر ئەو بابەتە تاوتوێ بکرێت .

وەک هەمان سەرچاوە ئاشکرای کردووە ، سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان لە سەر داوای مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بووە و هاوکات لە گەڵ گفتوگۆی چارەسەری بۆ پرسی نەوت بودجەی ساڵی 2021 تاوتوێ ەکرێت .

Back to top button