تۆمەتبارێکی ساختەچی لە هەولێر دەستگیر دەکرێت ، بزانن چی کردووە

 

پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە هەولێر لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرا دەکات ، گەنجێکیان دەستگیر کردووە کە توانیویەتی بە ساختەچێتی بڕی 40 ملیۆن دینار و 3 مۆبایل لە کەسێک بستێنێت .

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە دوای ئاگادار کردنەوەی پۆلیس لە رووداوێکی فێلکردن و هەڵخەڵەتاندن ، بە پلانێکی تۆکمە توانیویانە ئەو تاوانبارە دەستگیر بکەن .

تۆمەتبارەکە ناوی (ر.ح.ع.)لە ڕێگەی سۆشیال میدیاوە ئۆتۆمبێلێکی وەمی کە هەر بوونی نەبووە بە گەنجێک فرۆشتووەو بڕی 40 ملیۆن و دینار و 3 مۆبایلی پێشکەوتووی زیرەکی لێ وەرگرتووە .

پۆلیس توانیویەتی لە دوای 24 کاتژمێر تۆمەتبارەکە دەستگیر بکات ،  لە کاتی دەستگیرکردنیشی بە چەکی بێمۆڵەت روبەرووی پۆلیس بۆتەوە ، بەڵام توانیویانە دەستگیری بکەن و پێی ماددەی 442)، (279)، (21)ـی چەک و (14)ـی ماددە هۆشبەرەکان، راگیرا و رادەستی دادگا کرا

Back to top button