بە نوێنەرایەتی سەرۆکی حکومەت سەردانی هونەرمەند ( کەریم گوڵانی ) کرا

 

لە دوای ئەوەی هونەرمەند کەریم گوڵانی لە رێگای سۆشیال  میدیاوە ، ڤیدیۆیەکی وەک گازندە بڵاو کردەوە لە بارەی ئەوەی تووشی کۆرۆنا بووەو کەس لێیان ناپرسێتەوە ، وەزیری تەندروستی سەردانی کرد .

ئەمڕۆ د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندوستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ تیمێکی تەندروستی سەردانی هونەرمەند کەریم گوڵانیان کرد و بە پێی ڕاسپاردە ئەوەی پێویست بووە بۆ چارەسەر لە گەڵیان ئەنجام داوە

 

Back to top button