نایت ترەست:كێشە عەقڵیەتی ئەردۆگانە

 

ڕۆژی هەینی گۆڤاری “نایت ترەست” ی ئەمریکا رایگەیاند، چاوچنۆکی و تینوویەتی تورکیا بۆ دەسەڵات و هێز رووبەڕووبوونەوەیەکی چەکداری سەربازی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەخولقێنێت

بەپێی ڕاپۆرتەکەی ڕۆژنامەی ئەمریکیەكە ، ڕەجەب تەیب ئەردۆگانی سەرۆکی تورکیا هەست دەکات سیاسەتی دوژمنکارانەی خۆی لەسەر دۆسیەی وزە ، هاوشێوەی هەڵسوکەوتی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لەڕابردوودا ، لەلایەن گەلەوە قبوڵ دەکرێت ، بەتایبەتی لەبەر ڕۆشنایی قەیرانی ئابووری خنکاندنی ئەو وڵاتە .

گۆڤارەکە بڵاوی کردەوە کە ئەو گرژییەی ئەم دواییەی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، بەهۆی جیاوازی لەسەر یەدەکی نەوت ، سەرنجی بۆ سیاسەتی شەڕانگێزانەی تورکیا لە ناوچەکەدا ڕاکێشاوە .

Back to top button